باوكی گۆران ساڵح كۆچی دوایی كرد
دوای تێپەڕبوونی كەمتر لە 3 مانگ بەسەر مردنی مامێكی, بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 23/9/2020 گۆران ساڵح لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام هەواڵی كۆچی دوایی باوكی ڕاگەیاندو گوتی: پاش رازی بون بەقەدەری خودا..باوکی خۆشەویستم ،نوری چاوم.هێزی ئەژنۆم چوە بەردلۆڤانی خودا..سوپاس بۆهەواڵ پرسین و دڵنەوایی هەموو لایەک.
گۆران ساڵح كە خەڵكی شاری هەولێرە, ساڵانێكی زۆرە لە بواری گۆرانی دەركەوتووەو خاوەنی چەندین گۆرانی تایبەت بە خۆیەتی, گۆران دەكاتە هاوسەری خانمە گۆرانیبێژ پەرواز حوسێن و ئەوان لە ئێستادا خاوەنی دوو منداڵن .