هەڵپەڕکێ و ناساندنی کتێبی سەمای فریشتەکان
کتێبی سەمای فریشتەکان لە نووسین و ئامادەکردنی عەبدولعەزیز مەجیدە، کتێبەکە گەڕانێكە بە نێو مێژووی سەما و هونەری میللی لە باشووری کوردستان.
نووسەر لە کتێبەدا ژیان و بەرهەمی کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی وەکو راهێنەر و ئاوازدانەری سەمای میللی لە کوردستان خستووەتەڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی زۆر لە ئەرشیڤی وێنەیی و ئەو رۆژنامانەی سەردەمی کۆن گوتار و چاوپێکەوتنیان لەبارەی سەماو هەڵپەڕکێی کوردی بڵاوکراکردووەتەوە، لە کتێبەکەدا کۆی کردوونەتەوە.
هاوکات لەو رێورەسمەدا خەڵاتی رێزلێنان پێشكەش بە ژمارەیەک راهێنەری سەما و هەڵپەڕکێی هونەری میللی کرا، کە رۆڵێکی "مەزنیان" لە بەرەوپێشبردنی هونەری میللی لە کوردستان هەبووە.
لە دەستپێکی رێوڕەسمەکەدا، چەند نمایشێکی هەڵپەڕکێی کوردی پێشکەشکران، کە لەلایەن گرووپی هونەری میللیی هەولێر ئامادەکرابوون
rudaw