ئەحمەد فیشاوی بە گۆرانی نەمبەر توو وەڵام دەداتەوە
بڵاوكردنەوەی ئەم گۆرانییە لە كاتێكدایە كە ئەحمەد فیشاوی دەیەوێت بەم گۆرانییە ڕەخنەو گاڵتەكردن بە محەمەد رەمەزان بكات, ئێستا ئەم گۆرانییە بووە باسی ڕۆژمانە عەرەبییەكان و بەڕوون و ئاشكرا گۆرانی (2 number) جۆرێكە لە ڕەخنەو گاڵتەكردن بە محەمەد رەمەزان و وەڵامدانەوەیەك دەبێت لەلایەن ئەحمەد فیشاوییەوە, بەم هۆیەوە ئەحمەد فیشاوی لەناو ستۆدیۆوە لە كاتی تۆماركردنی گۆرانی نەمبەر توو تۆمارێكی دەنگی بڵاوكردەوەو دەڵێت كە داوای لێبووردنەكەی محەمەد رەمەزانی ڕەت دەكاتەوەو پێی قبوڵ نییە .
محەمەد رەمەزانی ئەكتەرو گۆرانیبێژی میسری ئەویش لە ئێستادا خەریكی بڵاوكردنەوەی گۆرانییەكی نوێیە, محەمەد رەمەزان ناسراو بە نەمبەر وەن, خاوەنی نازناوی ژمارە یەكە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كاتەی كە خۆی یەكەم گۆرانی بەو ناوە بڵاوكردەوەو لە ئێستادا ژمارە یەك بووەتە نازناوی .