جیم كاری لە بەرنامەیەكدا رۆڵی جۆ بایدین دەبینیت

جیم كاری لە بەرنامەیەكدا رۆڵی جۆ بایدین دەبینیت
لە مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا ئەكتەری ناسراوی هۆلیۆد جیم كاری لە زنجیرە بەرنامەیەكدا رۆلی جۆ بایدنی كاندیدی دیموكراتییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا دەبینێت.

لە ساڵی 1975 بەرنامەی Saturday Night Live لەسەر كەناڵی (ئێن بی بی) پەخش دەكرێت هەر جارێك لەلایەن ئەكتەرێكەوە رۆلی كەسایەتییەكی سیاسی بەرجەستە دەكرێت، بۆ ئەمساڵیش لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا لە مانگی نۆڤەمبەردا رۆڵی جۆ بایدن دراوەتە ئەكتەری ناسراوی هۆلیۆد جیم كاری.

پێشتر چەند جارێك رۆلی بایدین لەم بەرنامەیە دراوەتەوە ئەكتەران جیسون سودیكیس و ودی هارلسۆن، بەڵام شارەزایان پێیان وایە جیم كاری بە شێوەیەكی پرۆفیشناڵ دەتوانی رۆڵی بایدن بەرجەستە بكات، چونكە ئەو ئەكتەرە بە یەكێك لە نەیارە سەرسەختەكانی ترامپی سەرۆكی ئەمریكا دادەنرێت و چەندین جاریش لە دیدارەكانی بەشێوەیەكی گاڵتەئامێز باسی ترامپی كردووە.

basnews
Top