حەمكۆ، كورتەفیلمی سینەمایی ڕیفراندۆم نمایش دەكات

حەمكۆ، كورتەفیلمی سینەمایی ڕیفراندۆم نمایش دەكات
لە سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستاندا، هونەرمەندی كۆمیدی حەمكۆ، كورتەفیلمێكی سینەمایی لە پەیج و كەناڵەكانی خۆی لە سۆشیاڵ میدیاوە پێشكەش دەكات.
هونەرمەند حەمكۆ، پۆستەرێكی فیلمەكەی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە كە لە كاتژمێر 08:00ـی شەوی 25ی 9ی 2020 و لە سێیەمین ساڵوەگەڕی ڕیفراندۆمە مەزنەكەی هەرێمی كوردستاندا، كە خەڵكی هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكان دەنگیان بە سەربەخۆیی كوردستان دا، "بەهێزترین كورتە فیلمی سینەمایی" بە ناوی ریفراندۆم، لە ڕێی پەیج و هەژمارەكانییەوە لە سۆشیاڵ مێدیا، بۆ بینەران پەخش دەكات.
ڕۆژی 25ی 9ی 2017، ڕیفراندۆمە مەزنەكەی خەڵكی كوردستان لەبارەی سەربەخۆیی ئەنجام درا و نزیكەی 93%ی گەلی كوردستان بە (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەنگیان دا.

basnews
Top