دوو وێنەی جیاواز و یەك چیرۆكی خۆشەویستی

دوو وێنەی جیاواز و یەك چیرۆكی خۆشەویستی
لە زومی كامێراكانەوە چەندین بیرۆكەو شتی جوان درووست كراون, بەڵام لە ئێستادا جیاوازی ئەم دوو وێنەیە لەوەدا نییە كە ئەوان وەكو دوو هاوژین بەروارو كاتەكەیان گەڕاندەوە .

بەڵكو جیاوازییەكە لەوەیە كە "مارڤن" و "لوسێڵ ستون", كە لەساڵی 1960 هاوسەرگیرییان كرد, دوای 60 ساڵ وێنەكەیان دووبارە كردەوە, نەك تەنها ئەوەندەش بەڵكو دوای تەمەنێكی زۆرو لە چەند وێنەیەكی نوێدا هەمان ئەو جلەیان پۆشی كە دەگەڕێتەوە بۆ 60 ساڵ لەمەوبەر, بەمەش توانیان لە ساڵڕۆژی هاوسەرگیریان بەروارو وێنەیەكی نوێ تۆماربكەن بەڵام بەهەمان چیرۆك .
Top