ئێلیزابێس گیلیس ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا
ئێلیزابێس گیلیس لەگەڵ دەرهێنەری ئەمریکی مایکڵ کۆرکۆرن ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی رۆژی ئاهەنگەکەیان بڵاوکردەوە.
ئێلیزابێس گیلیس لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری "ڤۆگ" رایگەیاند، بڕیاربوو لە مانگی نیسان ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنین، بەڵام بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاهەنگی هاوسەرگیریمان دواخست.
وتیشی، "سەرەتا وابڕیارماندا ئاهەنگەکە دوابخەین بۆ ساڵێکی دیکە، دواتر گۆڕانکاریمان لە پلانەکە کرد، زوتر هاوسەرگیریمان کرد بەڵام ئاهەنگێکی بچوکمان سازکرد.
ئێلیزابێس لەدایکبوی ساڵی 1993ی ئەمریکایە، لە تەمەنێکی زۆر کەمەوە وەکو ئەکتەر دەرکەوتوە، دواتر لە ساڵی 2010 لەگەڵ ئاریانا گراندی بەشداری لە زنجیرەی Victorious کرد و ناوبانگی پەیداکرد، لە چەندین فیلمی ترسناک، کۆمێدی و رۆمانسی رۆڵی سەرەکی بینیوە.
سەرچاوە/خەندان