مادۆنا كار بۆ دەرهێنانی فیلمێك لەسەر ژیانی خۆی دەكات
دوێنی سێشەممە ١٥ی٩ی٢٠٢٠، كۆمپانیای (یونیفرسال) بۆ بەرهەمهێنانی فیلم ڕاگەیاندراوێكی لەمبارەیەوە بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، کە فیلمەكە لەلایەن خودی مادۆنا كاری دەرهێنانی بۆ دەكرێت و هەورەها خۆشی تێیدا بەشدار دەبێت.
ئەگەر چی ئەم فیلمە هێشتا هیچ ناونیشانی بۆ دیاری نەكراوە, بەڵام بەپێی ئەوەی كە لە میدیاو ڕۆژنامەكاندا بڵاوكراوەتەوە سیناریستی ناسراوی ئەمریكی دیابلۆ كودی كار لەسەر ئامادەكردنی سیناریۆی فیلمەكە دەكات, هەروەها لەم فیلمەدا زیاتر تیشك دەخرێتە سەر لایەنە هونەرییەكانی مادۆنا.
ئەستێرەی پۆپی ئەمریكی مادۆنای تەمەن 62 ساڵ, خاوەنی پڕفرۆشترین ئەلبوومی گۆرانییە لەسەر ئاستی جیهان و تاوەكو ئێستا بە بڕی 355 ملیۆن لە ئەلبوومەكانی فرۆشراوە, وە بەشداری لە چەندین فیلم كردووە .