ئیلیك باڵدوین دیسانەوە بووە باوك و هۆكاری خنكانی نایا ڕاگەیەندرا
ئیلیك بالدوینی تەمەن 62 ساڵ, لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام جیاواز لە ئەستێرەكانی دیكەی هۆڵیوود هەر لەگەڵ ڕاگەیاندنی لەدایك بوونی منداڵی پێنجەم وێنەیەكی بڵاوكردەوە, كە دەردەكەوێت ئیلیك باڵدوین و هیلاریا باڵدوین منداڵەكەیان لە ئامێز گرتووە, هەروەها ئەم ئەستێرەیە لەسەر وێنەكە نووسیویەتی: ژمارە پێنج لێرەیە .
ئیلیك بالدوینی براوەی 3 خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب, لە ساڵی 2012 لەگەڵ هیلاریا هاوسەرگیری كردووە, ئەوان خاوەنی چوار منداڵن, هەروەها ئیلیك باڵدوین لە ئەكتەری ئەمریكی و براوەی ئۆسكار (كیم باسنجەر) منداڵێكی هەیە بەناوی ئێرلادند باڵدوین, كەئەوەش یەكەم هاوسەرگیریان بوو لە 1993-2002 .
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دوای پشكنینەكان دەركەركەوتووە كە هۆكاری خنكانی ئەكتەرو گۆرانیبێژی ئەمریكی نایا ریڤێرا لە دەریاچەی پیرو, دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە نایا كێشەی تەندرووستی هەبووەو لەكاتی ئامادەبوونیدا لەسەر كەشتی و بەلەمەی چارۆكەدار تووشی سەرگێژ خواردن دەبێت, كە بەمەش گومان لەوە دەكرێت نایا لە كاتی مەلەكردنیدا لەو دەریاچەیە باری تەندرووستی تێكچووەو نەیتوانیوە خۆی ڕزگار بكات, وە دەگوترێ كە نایا لە گەشتە ئاوییەكانیدا چەند جارێك تووشی ڕشانەوەو سەرگێژ خواردن بووە, كە هەندێ جار دەرمانی بەكار دەهێنا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو بارودۆخەی .
دوای ئەوەی ئەكتەرو گۆرانیبێژی ئەمریكی (نایا ریڤێرا)ی تەمەن 33 ساڵ و كوڕە چوار ساڵانەكەی لە بەرواری 8/7/2020 دەچنە دەریاچەی پیرو لە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا بە مەبەستی گەشت و مەلەكردن, بەڵام دواجار دەبینرێ كە منداڵێك لە ناو بەلەمێكدا بە تەنها ماوەتەوەو كەسی لەگەڵدا نییە, وە بەگوتەی منداڵەكەی دەركەوتووە كە ئەوان بەیەكەوە دابەزیون بۆ ناو ئاوەكە بەڵام دایكی نەگەڕاوەتەوە,وە دوای پێنج ڕۆژ لەگەڕان توانیان تەرمەكەی بدۆزنەوە, كە ئەم ڕووداوە بووە جێی باسی زۆربەی میدیاو ڕۆژنامەكان, چونكە هۆكاری خنكانی بووە جێی پرسیارو لەكاتی خۆیدا هیچ شتێك ڕانەگەیەندرا .