خانمە هونەرمەندێك پارچە شووشەكانی تەقینەوەكەی بەیروت دەكاتە پەیكەر

خانمە هونەرمەندێك پارچە شووشەكانی تەقینەوەكەی بەیروت دەكاتە پەیكەر
هونەر ڕێگەی دەربڕین و نەخشاندنی خۆشی و ئازاری كۆمەڵگایە..خانمە نیگاركێش و هونەرمەندی لوبنانی(سارە ئەبو موراد) بە پارچە شووشە شكاوەكانی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت پەیكەر درووست دەكات .

ئەم خانمە هەڵدەستێ بە كۆكردنەوەی پارچە شووشەی ناوچەی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت بۆ ئەوەی بتوانێ بە لكاندنیان بگاتە پەیكەرێك كە گوزارشت لە ئێش و مەینەتییەكانی خەڵكی ئەو شارە بكات, هەروەها "سارە" سەبارەت بە ئەم پڕۆژەیە دەڵێت: دوای تەقینەوەكە لە شوێنی ڕووداوەكە ئامادەبووم بۆ پاككردنەوەی شۆستەو شەقامەكان, بەڵام لە كاتێكدا كە دەبینم لەسەر فەرشێكی شووشە دەڕۆم و لە هەنگاوەكانمدا تەنها گوێم لە دەنگی پارچە شووشەی باڵەخانەو ماركێت و شووقەكانی ناوچەكەیە .

لە دواییدا سارە پارچە شووشەكان كۆدەكاتەو دەیباتە ماڵەوە بۆ ئەوەی كار لەسەر زیندوو كردنەوەی شووشەكان بكات و ڕوحێكی نوێیان پێ ببەخشێت و بیكات بە پەیكەرێك بۆ درووستكردنی چیرۆكی ساتەوەختی تەقینەوەكە .
Top