ئاریاس جەوان ئەلبۆمی 1212ی بڵاوكردەوە

ئاریاس جەوان ئەلبۆمی 1212ی بڵاوكردەوە
هونەرمەند ئاریاس جەوان, نوێترین ئەلبۆمی گۆرانی بەناوی 12,12 بڵاوكردەوە .

ئارياس جەوان لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە ماڵپەڕی یوتیوب تراكەكانی ئەلبۆمی "دوازدە دوازدە"ی بەشێوەی دەنگ بڵاوكردەوە كەلە 11 تراك پێكهاتووە .
هەروەها ئاریاس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام پێش بڵاوكردنەوەی ئەلبۆمەكەی چەند زانیارییەكی لەسەر ئەم كارە هونەرییەی خستە ڕوو .

لەم بارەیەوە ئاریاس گوتی: ئەلبۆمی 12,12 كە نوێترین ئەلبۆمی منە كۆكراوەی بەرهەمەكانی پێشوو و چەند بەرهەمێكی نوێیە..دوای هەشت ساڵ لە كاركردن ئەمەش دەكاتە چوارەمین ئەلبۆمی گۆرانی .

سەبارەت بە دەستنیشانكردنی ناوی ئەلبۆمەكە, ئاریاس دەڵێت: 12,12 لە دونیادا وە بۆ من مانایەكی تایبەتی هەیە بۆیە ئەو ناوەی بۆ دیاری كراوە .
Top