نوێترین دەركەوتنی تامر حوسنی بە ڕووخسارێكی جیاوازەوە
تامر حوسنی لە ئەكاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام چەند وێنەیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا بەشێوەیەكی جیاواز دەردەكەوێت و ڕووخساری تەواو گۆڕاوە .
لە ئێستادا ئەم گۆڕانكارییە لە ڕووخساری تامر حوسنی بووەتە باسی میدیاو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە بەشێك لەهەوادارانی ئەم جیاوازییەیان گەڕاندەوە بۆ ماكیاژ و گۆشەی كامێراكان, وە بەشێكی دیكە گومانی ئەوەیان لەلا درووست بوو كە ڕەنگە بەهۆی لەدەستدانی كێشەوە بێت بۆیە ڕووخساری گۆڕاوە .
دەركەوتنی تامر حوسنی لەكاتێكدایە كە ئەو ئێستا كار لەسەر بڵاوكردنەوەی ئەلبۆمێكی گۆرانی دەكات بەناوی(خليك فولاذي) هەروەها فیلمێك لە ژێر ناونیشانی (مش أنا) .