مایا دیاب ڕووداوەكەی بەندەری بەیروت دەكات بە كلیپ
مایا دیاب لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب گۆرانییەكی بەناوی(دەنگی بەیروت) بڵاوكردەوە, كە ڤیدیۆ كلیپەكە لە چەند وێنەو دیمەنێكی كاتی تەقینەوەكەی بەیروت درووست كراوە, هەروەها ئەم بەرهەمە بووەتە كۆكراوەی ئێش و ئازاری خەڵكی لوبنان كە بە هۆی تەقینەوەكەوە زیانیانێكی زۆریان بەركەوت .
بە چەند ڕۆژێك دوای تەقینەوەكەی بەیروت, مایا دیاب بڕیاریدا ئەو منداڵانەی لەو تەقینەوەیە ڕووخساریان شێواوە لەسەر ئەركی خۆی و بەهاوبەشی تیمێكی پزیشكی نەشتەرگەری جوانكاریان بۆ بكرێت بۆ ئەوەی شێوەیان وەكو پێشوو بگەڕێتەوە, هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە ئەم هەنگاوە لە "یارا"وە دەست پێدەكەن كە ئەویش كچێكی تەمەن 4 ساڵ بوو, بە هۆی ئەو ڕووداوە ڕووخساری شێوابوو .