تایلۆر سوێفت ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماردەكات

تایلۆر سوێفت ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماردەكات
ئەلبۆمە گۆرانییەكەی تایلۆر سوێفت ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەكات .

خانمە ئەستێرەی جیهانی (تایلۆر سوێفت)ی تەمەن 30 ساڵ, دوای بڵاوکردنەوەی ئەلبومی "فۆلکلۆر" سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستدەهێنێت و بۆ ماوەی شەش هەفتە لە ڕێزبەندی یەکەمدا دەبێت.

تایلۆر سویفت کە یەکێکە لە پڕ هەوادارترین گۆرانیبێژەکانی جیهان و هەموو كات بەرهەمەكانی دەنگ داوەتەوە، ئەلبومێکی بەناوی "فۆلکلۆر" بڵاوکردەوە كەلە 16 تراك پێكهاتووە، تایلۆر سوێفت لە 23/7/2020 گۆرانی (cardigan) بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە کە ئەمەش تراكێكە لە ئەلبومەکەی, لە ئێستادا ئەم گۆرانییە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب نزیكەی 60 ملیۆن بینەری هەیە .

بەپێی هەواڵێکی پێگەی بەناوبانگی میوزی جیهانی بیلبۆرد بۆ ماوەی شەش هەفتەیە تایلۆر سویفت لە پلەی یەکەمدا ماوەتەوە و زۆرترین بینەر و گوێگری هەبووە، ئەمەش یەکەم جار نییە ئەلبومەکانی بەوشێوازە پێشوازی لێ بکرێت، بەڵکو حەوت ئەلبومی رابردووشی بەهەمانشێوە لە پلەی یەکەمدا مایەوە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک.

Top