زنجیرە تەلەفزیۆنییەكەی خێزانی كارداشیان ڕادەگیرێت

زنجیرە تەلەفزیۆنییەكەی خێزانی كارداشیان ڕادەگیرێت
دوای ساڵانێكی زۆر لە نمایش و نیشاندانی ژیانی ڕۆژانەو ڕووداوەكان, وەستاندنی زنجيرەو بەرنامە تەلەفزییۆنییەكەی خێزانی كارداشیان ڕاگەیەندرا .

كیم كارداشیان خانمە مۆدێل و ناوداری جیهانی لە پێگەی خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام پۆستێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا ئاماژەی بە دوا وەرزی بەرنامە تەلەفزیۆنییەكەی خێزانەكەیدا, هەروەها كارداشیان ڕایگەیاند كە دوای 14 ساڵ و 20 وەرزی بەرنامە تەلەفزیۆنییەكەیان گەیشتنە ئەو بڕیارەی بۆ هەمیشە زنجیرە تەلەفزیۆنییەكە بوەستێنن, هەروەها دەڵێت نمایشكردنی زنجیرەەكەیان تا سەرەتای ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت .

ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە ئەم خێزانە بڵێن كاتی ئەوە هاتووە دوور لە چاوی كامێراوە لە ژیانی ئاسایی خۆیان بەردەوام بن, وە لەلایەكی دیكەشەوە لە ماوەكانی ڕابردوو كۆرتنی كارداشیان دووركەوتنەوەی خۆی لەو بەرنامەیە تەلەفزیۆنییە ڕاگەیاند .
Top