ڕكابەریی سێ ئەلبۆمی گۆرانی

ڕكابەریی سێ ئەلبۆمی گۆرانی
خانمە گۆرانیبێژی سوری ئەساڵە نەسری لە نوێترین پۆستیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بەم ستایڵەوە دەركەوتەوە, هەروەها ئەساڵە باسی ئەلبۆمە نوێیەكەی و كارە هونەرییەكەی كرد كە بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا بڵاوی بكاتەوە, بەم هۆیەوە هەر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان خانمە هونەرمەندی لوبنانی ئەلیسا, پیرۆزبایی لە ئەساڵە كرد بۆ ئەلبۆمە گۆرانییەكەی, كە ئەم هەنگاوە ئەلیسای زیاتر خۆشەویست كرد لای هەوادارەكانی, چونكە ئەلیسا ئەلبۆمێكی گۆرانی بڵاوكردەوە كە (صاحبة رأي) ناونیشانەكەیەتی .سەرەڕای ڕكابەری لە هونەری گۆرانی و میوزیكدا بەڵام ئەم پیرۆزباییەی ئەلیسا لە تویتەر, بۆ بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بووە مایەی دەرخستنی ئەو پەیوەندییەی نێوانیان كە لەسەر بناغەی هێزو پاڵپشتی كردن لە یەكتر درووست بووە .

ئەم دەركەوتنەی ئەساڵە نەسری لە كاتێكدایە كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو گشت بڵاوكراوەكانی لە هەژمارە تایبەتییەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام لابرد, بێ ئەوەی هیچ هۆكارو ڕوونكردنەوەیەك لەو بارەیەوە بدات, ئێستا ئەوەی كە سوپرایزی ئەساڵەیە, ئەلبۆمێكی گۆرانی خەلیجییە بە ناوی(لا تستسلم), كە ئەساڵە خۆی تێكستی بەشێك لە گۆرانییەكانی نووسیوەتەوە, ئەساڵە دوو گۆرانی لەم ئەلبۆمەی كلیپ كردووە كە ئەوانیش بریتی بوون لە (جيتني مكسور)و(الحب والسلام) .

لەلایەكی دیكەشەوە خانمە هونەرمەندی میسری ئەنغام, ئەویش ئەلبۆمێكی گۆرانی ڕاگەیاندووە كە بڕیارە بەم نزیكانە بڵاوی بكاتەوە, بەم هۆیەوە ئەنغام وێنەیەكی لەنێو ستۆدیۆوە بڵاوكردەوە وە لەگەڵ كاركردنی لەسەر ئەلبۆمە نوێیەكەی ئاماژەی بەوەدا كە ئەلبۆمی(مزح) بەم نزیكانە بڵاو دەبێتەوە .
Top