ڕێزبەندی دەوڵەمەندترین ئەستێرەی كۆچكردوو دەستنیشان كرا

ڕێزبەندی دەوڵەمەندترین ئەستێرەی كۆچكردوو دەستنیشان كرا
ئەستێرەی پۆپ مایکڵ جاکسن، لە نێوان ئەو ئەستێرانەی گیانیانلەدەستداوە بە دەوڵەمەندترین ئەستێرە هەڵبژێردرا کە لەدوای مردنی زۆرترین دەستکەوتی هەبووە.

ماڵپەری The sunی بریتانی، لیستی 10 دەوڵەمەندین ئەو کەسایەتییانەی بڵاوکردەوە کە گیانیانلەدەستداوە، لەناویاندا مایکڵ جاکسن پلەی یەکەمی بەدەستهێنا بەوەی 11 ساڵ دوای مردنی 61 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە.

جۆن رۆناڵد، نوسەری فیلمی "Lord of the Rings" لە پلەی دوەمدابو، بەوەی لەدوای مردنی پاشەکەوتی 50 ملیۆن دۆلاربو.

ئێلفێس پرێسلی پلەی سێیمی بەدەستهێنا، بە پاشەکەوتی 30 ملیۆن دۆلاربو لەدوای مردنی.

پلەی چوارەمیش درا بە بۆب مارلی ، دواتریش هیو هێفنەر، جۆن لینن، مارلی مۆنرۆ، پرینس، ویتنی هاوستن و دەیڤد بۆوی.

سەرچاوە/خەندان
Top