جۆرج كڵۆنی دراوسێكانی بێزار كردووە
ئەویش بەهۆی بونیادنانی كۆشكەكەیەتی كە ماوەیەكی زۆرە خەریكی نۆژەنكردنەوەیەتی لە لوس ئەنجلوسی ئەمریكا, ئەم كۆشكە لەساڵی 1995 بە بڕی زیاد 2 ملیۆن دۆلار كڕدراوە, لە ئێستادا جۆرج كڵۆنی كار لەسەر نوێكردنەوەی نەخشەكەی دەكات بەو پێیەی كە لەسەر بەشێكی زەوییەكە چەند شوێن و گۆڕانكارییەكی كردووە لەوانەش درووستكردنی مەلەوانگەو شوێنێكی تایبەت بە وەرزش و یاری كردن وە شوێنێك بۆ برژاندن و خواردن ئامادەكردن .
یەكێك لە دراوسێكانی ئەم ئەستێرە سینەماییە, لە ڕێی ڕۆژنامەیەكی جیهانییەوە گلەیی و تووڕەیی خۆی دەربڕی و گوتی كە ماوەی ساڵێكە ئەوان لەناو دەنگی بارهەڵگر و داگرتنی كەلوپەلی بیناسازیدان, هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە ئەم كارە هێشتا نزیكەی شەش مانگی دیكەی ماوە تا كۆتایی بێت .