ئەساڵە نەسڕی هەموو بڵاوكراوەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لابردووە
خانمە گۆرانیبێژو هونەرمەندی سوری ئەساڵە نەسڕی, لە ئێستادا لە هەژمارە تایبەتییەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام كە لە سەرووی 8 ملیۆن فۆلۆوەرسی هەیە, گشت پۆست و وێنەو كورتە ڤیدیۆكانی لابردووە, كە ئەمەش بووەتە مایەی پرسیارو هێشتا هیچ وەڵام و هۆكارێك لەلایەن ئەساڵەوە نەخراوەتە ڕوو, بەڵام بەشێك لە هەوادارەكانی دەڵێن ڕەنگە ئەم هەنگاوەی ئەساڵە پەیوەندی بە ئەلبۆمە گۆرانییەكەیەوە هەبێت كە ئێستا كار لەسەر بڵاوكردنەوەی دەكات .
نوێترین كاری هونەری ئەساڵە نەسڕی ئەلبۆمێكی گۆرانییە بە ناوی(لا تستسلم), كە ئەمەشیان ئەلبۆمێكی خەلیجییەو هێشتا كار لەسەر درووستكردنی گۆرانییەكانی دەكرێت, هەروەها ئەساڵە خۆی تێكستی بەشێك لە گۆرانییەكانی دەنووسێتەوە, ئەم ئەلبۆمە خەڵیجییەی ئەساڵە نەسڕی 20 تراك لەخۆ دەگرێت و لەماوەكانی ڕابردوو دوو گۆرانی لێی بڵاوكردەوە بەناوی(جيتني مكسور – الحب والسلام) كە لە تۆڕی یوتیوب بینەرێكی زۆریان هەبوو .