دواین جۆنسۆن باس لە تووشبوونی دەكات بە پەتای كۆرۆنا
ئەم ناودارە ڕایگەیاند كە خۆی و هاوژینەكەی ماوەی نزیك 3 هەفتە تووشی پەتای كۆرۆنا بوون كە بەمەش خۆیان لە ماڵەوە كەرەنتین كردو دەرمان و چارەسەرییەكانیان وەردەگرد, هەروەها باسی لە چاكبوونەوەو سەركەوتنی كرد بەرامبەر ئەم پەتایە .
بەم هۆیەوە دواین جۆنسۆن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا ئاماژە بە تووشبوونی خۆی و (لۆرین هاشیان)ی هاوژینی دەدات, هەروەها دەڵێت كە جگە لە خۆیان, هەردوو كچەكەی بەناوی(جاسمین-تیانا) ئەوانیش تووشی پەتاكە بوون و نیشانەی هەوكردنی قورگ لێیان دەركەوت, هەر لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە جۆنسۆنی تەمەن 48, تووشبوونیان بەم پەتایە گەڕاندەوە بۆ نزیكبونەوەو میوانداریكردنی هاوڕێ و كەسە نزیكەكانیان .