دواین جۆنسۆن باس لە تووشبوونی دەكات بە پەتای كۆرۆنا

دواین جۆنسۆن باس لە تووشبوونی دەكات بە پەتای كۆرۆنا
ئەكتەرو پاڵەوانی زۆرانبازی سەربەست "دواین جۆنسۆن" ناسراو بە (زە ڕۆك) لە نوێترین دەركەوتنیدا باسی تووشبوونی بە پەتای كۆرۆنا كردو سەختی ئەو پەتایەی بە هەوادارانی ڕاگەیاند .

ئەم ناودارە ڕایگەیاند كە خۆی و هاوژینەكەی ماوەی نزیك 3 هەفتە تووشی پەتای كۆرۆنا بوون كە بەمەش خۆیان لە ماڵەوە كەرەنتین كردو دەرمان و چارەسەرییەكانیان وەردەگرد, هەروەها باسی لە چاكبوونەوەو سەركەوتنی كرد بەرامبەر ئەم پەتایە .

بەم هۆیەوە دواین جۆنسۆن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا ئاماژە بە تووشبوونی خۆی و (لۆرین هاشیان)ی هاوژینی دەدات, هەروەها دەڵێت كە جگە لە خۆیان, هەردوو كچەكەی بەناوی(جاسمین-تیانا) ئەوانیش تووشی پەتاكە بوون و نیشانەی هەوكردنی قورگ لێیان دەركەوت, هەر لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە جۆنسۆنی تەمەن 48, تووشبوونیان بەم پەتایە گەڕاندەوە بۆ نزیكبونەوەو میوانداریكردنی هاوڕێ و كەسە نزیكەكانیان .
Top