فیستیڤاڵی فیلمی ڤێنیس دەستیپێکرد
77ـەمین فیستیڤاڵیی فیلمی ڤێنیس دەبێتە یەکەم رێوڕەسمی گەورە لە ئیتاڵیا بەڕێوەبچێت دوای سەرهەڵدانی کۆرۆنا و تووشبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە ئیتاڵیا. ئەو فیستیڤاڵە کۆنترینە لە جیهان و ئەمساڵ بۆ 11ـیەمین ساڵی لەسەر یەک بە فیلمێکی ئیتاڵی کرایەوە.
بەهۆی قەدەخەی گەشتی ئاسمانی و سنوورداربوونی گەشتەکان ئەکتەرانی هۆڵیوود بەشدارنەبوون، لەکاتێکدا ساڵانە بەشداری بەرچاویان هەبوو .
لە یەکەم رۆژی فیستیڤاڵەکەدا تیڵدا سوینتن، ئەکتەری بەریتانی خەڵاتی شێری زێڕینی وەرگرت وەکو ئەستێرەی کردنەوەی فیستیڤاڵەکە دیاریکرا و لەلایەن سەرۆکی دەستەی دادوەران کاتی بلانشێت خەڵاتەکەی پێدرا.
سوینتن لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەی، فیستیڤاڵی فیلمی ڤینێسی بە "مەزنترین فیستیڤاڵ" لە جیهان ناوبرد و سڵاویشی بۆ چادویک بۆسمان ،ئەکتەری کۆچکردووی ئەمریکی نارد، کە پێش چەند رۆژێک بە شێرپەنجە گیانی لەدەستدا.
دەستەی دادوەرانی ئەمساڵی فیستیڤاڵەکە پێکدێن لە نیکۆلا لاگۆیا،جوانا هۆگ، ڤێرۆنیکا فرانز،مات دیڵن، لودڤین ساگنایەر، کریستیان پێت زۆڵد. بڕیاریشە تاوەکو 12ـی ئەم مانگە بەردەوام بێت .
rudaw