ئەحمەد محەمەد چاكبوونەوەی خۆی لە كۆرۆنا ڕاگەیاند
ئەم هونەرمەندە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی: ئەم پایزەم بۆ جارێكی تر خۆی گۆڕییەوە بە بەهار.. , هەروەها لە بەشێكی دیكەی نووسینەكەیدا باس لە چاك بوونەوەی خۆی كردو گووتی: دوای ئهوهی مانگێکه چاوهڕوانی ئهو ههواڵهم، که لهم ڤایرۆسه نهگریسه نهجاتم بێت..سوپاس بۆ خودا ..ئهمڕۆ ئهو ههواڵه خۆشهم پێگهیشت .
هەر لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە "ئەحمەد محەمەد"ی شاعیر وێنەیەكی خۆی و ئەو پزیشكەی بڵاوكردەوە كە هاوكاری بوو لە تێپەڕاندنی پەتاكە .
ئەحمەد محەمەد لە ساڵی 1967 لە شاری سلێمانی لە دایك بووە, یەكێكە لەو شاعیرانەی كە زیاد لە 300 هۆنراوەی كراون بە گۆرانی, جوانی و ڕەنگدانەوەی شیعرەكانی ئەحمەد محەمەد بەشێوەیەكە چەندین گۆرانیبێژو هونەرمەندی بە ئەزموون تێكستی ئەم هونەرمەندەیان خستە نێو ئاوازەوە لەوانەش, هونەرمەندی كۆچكردوو كەریم كابان - ناسری ڕەزازی- كەماڵ محەمەد-عەدنان كەریم- میكائیل- تارا رەسوول-هانی -ئەژدەر وەهبی-سامان عومەر و چەندین گۆرانیبێژی دیكە .