کتێبی"دیاردەناسیی مرۆڤ لە شیعرەکانی نالیدا"بڵاودەکرێتەوە

کتێبی
مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕانیە، کتێبێکی ڕەخنەی ئەدەبی بە ناونیشانی “دیاردەناسیی مرۆڤ لە شیعرەکانی نالیدا” بڵاو کردەوە.

لەم بارەیەوە ئاراز ڕەمەزان، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بە ناوی (بارزان عەلى پیرۆت) مامۆستا لە بەشى زمانى کوردى کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەت کتێبێکى لە بوارى ڕەخنەى ئەدەبى-دا بڵاوکردەوە".

گوتیشی: "ئەم کتێبە بە ناونیشانى (دیاردەناسیی مرۆڤ لە شیعرەکانى نالی-دا)، لە بنەڕەتدا توێژینەوەی ماستەرە و لێکۆڵینەوەیەکى ڕەخنەى ئەدەبییە بۆ خوێندنەوەى مرۆڤ لە شیعرەکانى نالی-دا بە پشتبەستن بە میتۆدى دیاردەناسى، کە دیاردەناسى، یەکێکە لەو میتۆدە فەلسەفییە كاریگه‌رانه‌ى، كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدان و نه‌شونماكردنى، توانى كار بكاته‌ سه‌ر ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى و دواجار ڕێگه‌یه‌كى نوێى خۆشكرد بۆ سه‌رله‌نوێ ئاشکراکردنى ئه‌و دونیا ئاڵۆز و مانا جیاوازانه‌ى، كه‌ ده‌شێت له‌ به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بیدا، به‌رجه‌سته‌ بووبن".

ئاماژەی بەئەوەشدا، كە ئەم کتێبە هەوڵێکە بۆ خوێندنەوەیەکى دیاردەناسانەى مرۆڤ، لە شیعرەکانى نالی-دا. واته‌ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌، سه‌رنجى ئه‌وه‌ ده‌دات، كه‌ مرۆڤ له‌ ناو شیعره‌كانى نالی-دا، به‌ چ شێوه‌یه‌ك نیشان دراوه‌ و ئه‌و نهێنی و به‌هاو بوونه‌ى كه‌ مرۆڤ هه‌یه‌تى، به‌ چ شێوه‌یه‌ك به‌رجه‌سته‌ كراوه.

basnews
Top