کتێبی"دیاردەناسیی مرۆڤ لە شیعرەکانی نالی‌دا"بڵاودەکرێتەوە
لەم بارەیەوە ئاراز ڕەمەزان، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بە ناوی (بارزان عەلى پیرۆت) مامۆستا لە بەشى زمانى کوردى کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەت کتێبێکى لە بوارى ڕەخنەى ئەدەبى-دا بڵاوکردەوە".
گوتیشی: "ئەم کتێبە بە ناونیشانى (دیاردەناسیی مرۆڤ لە شیعرەکانى نالی-دا)، لە بنەڕەتدا توێژینەوەی ماستەرە و لێکۆڵینەوەیەکى ڕەخنەى ئەدەبییە بۆ خوێندنەوەى مرۆڤ لە شیعرەکانى نالی-دا بە پشتبەستن بە میتۆدى دیاردەناسى، کە دیاردەناسى، یەکێکە لەو میتۆدە فەلسەفییە كاریگه‌رانه‌ى، كه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدان و نه‌شونماكردنى، توانى كار بكاته سه‌ر ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى و دواجار ڕێگه‌یه‌كى نوێى خۆشكرد بۆ سه‌رله‌نوێ ئاشکراکردنى ئه‌و دونیا ئاڵۆز و مانا جیاوازانه‌ى، كه ده‌شێت له به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بیدا، به‌رجه‌سته بووبن".
ئاماژەی بەئەوەشدا، كە ئەم کتێبە هەوڵێکە بۆ خوێندنەوەیەکى دیاردەناسانەى مرۆڤ، لە شیعرەکانى نالی-دا. واته ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه، سه‌رنجى ئه‌وه ده‌دات، كه مرۆڤ له ناو شیعره‌كانى نالی-دا، به چ شێوه‌یه‌ك نیشان دراوه و ئه‌و نهێنی و به‌هاو بوونهى كه مرۆڤ هه‌یه‌تى، به چ شێوه‌یه‌ك به‌رجه‌سته كراوه.
basnews