لە مزگەوتێكی لوبنان گۆرانییەكی نەوال زوغبی پەخش كرا
دوای ڕوونكردنەوەیەك دەركەوت كە كەسێك بەناوی (عەبدوڵڵا بدیر) هەڵدەستێت بە وەرگرتنی ووتاری سەرۆكی پەرلەمانی لوبنان لە ڕێی ڕادیۆنێكەوە بۆ بڵندگۆی مزگەوتەكە, بۆ ئەوەی دانیشتوانی شوێنەكە گوێیان لە ووتارەكە بێت, كە ئەمەش لە چەند مزگەوتێكی ناوچەكانی دیكە هەر بەو شێوەیە ئەنجامدرا .
بەڵام عەبدوڵا بدیر, بەهۆكاری بازاڕكردن و ڕۆیشتنی ڕادیۆنەكە بەجێدەهێڵێت, وەك دیار بوو ئەم جارەیان ووتاری سەرۆكی پەرلەمان زۆری نەخایاند و ڕادیۆكەیش بەردەوام بوو لە پەخشكردنی بەرنامەكانی كە دوای ووتارەكە گۆرانییەكی نەوال زوغبی خستە پەخشەوەو خەڵكی ناوچەكە لە بڵندگۆی مزگەوتەكەوە گوێبیستی گۆرانییەكە بوون , بەم هۆیەوە كەسێك لەو ناوچەیە ڤیدیۆی ئەو ڕووداوە دەگرێت و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی دەكاتەوە كە بەمەش خێرا دەبێتە بابەتێك و باسی لێوە دەكرێت .