ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە بەیرووت چووە ماڵی فەیروز

ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە بەیرووت چووە ماڵی فەیروز
ئیمانوێل ماکرۆن،سەرۆکی فڕەنسا، دوێنێ دوشەممە چاوی بە خانمە گۆرانیبێژ فەیروز کەوت، کە بە کونسوڵی گۆرانی لوبنانی ناسراوە.

فەیروز، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەکانی چاوپێکەوتنی خۆی و ماکرۆنی لەماڵەکەی خۆیدا بڵاوکردەوە.

لە وێنەکاندا فەیروز بە تەندروستیەکی باشەوە دەردەکەوێت، ماسکی بەکارهێناوە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هاوکات لەو چاوپێکەوتنەدا ماکرۆن "مەدالیای شەرەفمەندی" بە فەیروز بەخشی، کە ئاماژەیە بۆ لوتکەی رێز لەلای فڕەنسیەکان.

ئێوارەی دوێنێ ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا لەدوەم سەردانیدا لەماوەی ئەم مانگە بۆ لوبنان، بۆ یەکەمینجار چاوی بە هونەرمەند فەیروز کەوت و گفتوگۆیان دەربارەی داهاتوی لوبنان کرد و کێشەکانی ئەو وڵاتەیان خستەڕو.

خەندان
Top