بۆ سێیەم جار تابلۆیەكی مێژوویی دەدزرێت

بۆ سێیەم جار تابلۆیەكی مێژوویی دەدزرێت
بۆ جاری سێیەم لە مێژوودا تابلۆی (منداڵەكان پێ دەكەنن) لە مۆزەخانەیەكی وڵاتی هۆڵەندا دەدزرێت.

لەم بارەیەوە لایەنی بەرپرس و پۆلیسی هۆڵەندا ڕایگەیاندووە كە بە هۆی پەتای كۆرۆنا و داخستنی مۆزەخانەكانی هۆڵەندا تابلۆی (منداڵەكان پێ دەكەنن) كە لەلایەن نیگاركێشی جیهانی فرنس هالس دروست كراوە بۆ سێیەمین جار لە مۆزەخانەی "لیردام" دزرا.

ئەم تابلۆیە لە ساڵی 1988 لە هەمان مۆزەخانە دزرا كە دوای سێ ساڵ دۆزایەوە, وە لە ساڵی 2011 بۆ جاری دووەم دزرایەوە كە دوای شەش مانگ دووبارە دۆزرایەوە.

بۆ دۆزینەوەی ئەم تابلۆیە كە نرخەكەی 18 ملیۆن دۆلارە پۆلیسی هۆڵەندا هەڵمەتێكی فراوانی دەستپێكردووە, تابلۆی (منداڵەكان پێدەكەنن) لەلایەن تیگاركێشی جیهانی "فرنس هالس"ەوە كێشراوە لە ساڵی 1626, هەروەها ئەم ڕووداوە بە دووەم حاڵەتی دزیكردنی تابلۆ دادەنرێت لە 30/3/2020 تابلۆی(the parsonage garden at nuenen in spring)ی نیگاركێشی هۆڵەندی ڤان كوخ دزرا كە ساڵی 1884 كێشراوە .
Top