چادویک بۆسمان لە تەمەنی 43 ساڵیدا کۆچی دواییکرد
بۆسمان دوێنێ هەینی بە کاتی ئەمریکا (بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان کوردستان) لە ئەمریکا لە ماڵەکەیدا و لە نێو ئەندامانی خێزانەکەی، بە شێرپەنجەی کۆڵۆن گیانی لەدەستدا کە لە 2016 تووشی ئەو نەخۆشییە بوو.
"Black Panther" یەکێک لە بەرهەمەکانی مارڤڵە و لە تەواوی هۆڵە سینەماییەکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە. کە بۆسمان ئەکتەری سەرەکیی فیلمەکە بوو.
کۆمپانیای مارڤڵ بەو هەواڵە زۆر خەمبار بووە، بەهۆی ئەوەی یەکێک لە ئەستێرەکانی مارڤڵ بووە و بڕیاربوو لە بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی "Black Panther" رۆڵ بگێڕێت.
هاوکات فیلمی "Da 5 Bloods" کە بۆسمان رۆڵی تێدا دەگێڕێت، هەفتەی رابردوو لە ریزبەندی یەکەمی لیستی پڕبینەرترین بەرهەمی تۆڕی نێتفلێکسدا هاتووە.
rudaw