فیلمی سینەمایی "سەفەری نەمری" بەشداری لە فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی واشنتن دەکات
لە لێداوانێکدا هونەرمەند و سینەماکار ناسر حەسەن، بەرێوبەری بەرهەم و ئەکتەری فیلمی "سەفەری نەمری" رایگەیاند، ئەو فیلمە لە سەدا 90 لە کوردستان وێنەگیرا و بەشەکەی دیکە لە بەغدا و ئەمریکا وێنەگیراوە، بە بەشداری ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی کریچ رۆبەرتس لەگەڵ چەندان ئەکتەری تر کورد وعەرەب لە ئەکتەرە کوردەکان یونس حەمە کاکە و تاریق ئاکرەیی.
ئەو فیلمە باسی ساڵانی 1985 و ساڵی 1986 دەکات، لە زیندانی ئەبوغرێب، پاڵەوانی چیرۆکی ئەو فیلمە لە زیندان رادەکات، دوای مانەوە لە چەند شوێنێک و چەند شارێک، دەڕوات بۆ چیا بۆ لای پێشمەرگە، لەوێشەوە دەچێتە وڵاتی تورکیا بەڵام دەستگیردەکرێت و زیندانی دەکرێت، لەوێش رادەکات و دەگاتە ئەمریکا، ئەو پیاوە بۆ میدیاکانی ئەمریکا و ئەوروپا باسی ئەو زیندانەی ئەبوغرێب دەکات.
ناسر حەسەن باسیلەوەشکرد، من لەو فیلمە وەك رۆڵ بینین و پڕۆدیسەری ئەو فیلمە بەشداربوم، وەك تازەترین فیلم بۆیەکەمجارە لە فیستیڤاڵێکی نێوەدەوڵەتی پەسەند بکرێت.
سەرچاوە/خەندان