فیلمی سینەمایی "سەفەری نەمری" بەشداری لە فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی واشنتن دەکات

فیلمی سینەمایی
فیلمی سینەمایی "سەفەری نەمری" لە دەرهێنانی سینەماکار فرانك گلبرد، بۆ یەکەمینجار بەشداری فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی لە واشنتن دەکات.

لە لێداوانێکدا هونەرمەند و سینەماکار ناسر حەسەن، بەرێوبەری بەرهەم و ئەکتەری فیلمی "سەفەری نەمری" رایگەیاند، ئەو فیلمە لە سەدا 90 لە کوردستان وێنەگیرا و بەشەکەی دیکە لە بەغدا و ئەمریکا وێنەگیراوە، بە بەشداری ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی کریچ رۆبەرتس لەگەڵ چەندان ئەکتەری تر کورد وعەرەب لە ئەکتەرە کوردەکان یونس حەمە کاکە و تاریق ئاکرەیی.

ئەو فیلمە باسی ساڵانی 1985 و ساڵی 1986 دەکات، لە زیندانی ئەبوغرێب، پاڵەوانی چیرۆکی ئەو فیلمە لە زیندان رادەکات، دوای مانەوە لە چەند شوێنێک و چەند شارێک، دەڕوات بۆ چیا بۆ لای پێشمەرگە، لەوێشەوە دەچێتە وڵاتی تورکیا بەڵام دەستگیردەکرێت و زیندانی دەکرێت، لەوێش رادەکات و دەگاتە ئەمریکا، ئەو پیاوە بۆ میدیاکانی ئەمریکا و ئەوروپا باسی ئەو زیندانەی ئەبوغرێب دەکات.

ناسر حەسەن باسیلەوەشکرد، من لەو فیلمە وەك رۆڵ بینین و پڕۆدیسەری ئەو فیلمە بەشداربوم، وەك تازەترین فیلم بۆیەکەمجارە لە فیستیڤاڵێکی نێوەدەوڵەتی پەسەند بکرێت.

سەرچاوە/خەندان
Top