هونەرمەندێكی ئەمریكی كۆچی دوایی كرد
ئەم ناودارە جگە لە كاری نووسینی چیرۆك كاری لە بواری وێنەكێشانیش دەكرد بۆ فیلمە كارتۆنییەكان, توانی بە هاوبەشی لەگەڵ كین سپێرز كۆمپانیای(ruby-spears productions) تایبەت بە خۆیان دابمەزرێنن لە ساڵی 1977 لە ویلایەتی كالیفۆرنیا تاكو بتوانن كاری فیلمە كارتۆنییەكان بەرهەم بهێنن, كە بەمەش توانیان وەكو دوو نووسەر و بیرمەند كاری نوێ بەرهەم بهێنن, لە نووسینەوەی چیرۆك و درووستكردنی وێنە كارتۆنییەكان لەوانەش..( fangface)و(Superman)و(alvin and the chipmunks) و(mister t) چەندین زنجیرە كارتۆنی دیكە .
دیارترین كاری جۆ روبی وەكو نووسەر و سینارێست بریتی بوو لە زنجیرە كارتۆنی (scooby-doo) كە ساڵی 1969 لەلایەن كۆمپانیای (hanna-barbera)بەرهەم هات, كە تاوەكو ئەمڕۆش بە چەندین سیناریۆی جیاواز و كوالیتی بەرزەوە كۆپی دەكرێتەوە .