كیانۆ ریڤس: ئاواتم ئەوەبوو ڕۆڵی وۆلڤەرین ببینم

كیانۆ ریڤس: ئاواتم ئەوەبوو ڕۆڵی وۆلڤەرین ببینم
ئەكتەرو ئەستێرەی دیاری سینەمایی (كیانۆ ریڤس)ی تەمەن 55 ساڵ, لە نوێنترین دەركەوتنیدا یەكێك لەو ئاواتانەی كە بەدەستی نەهێنا ڕۆڵی (وۆڵڤەرین) بوو .

ئەگەر چی كیانۆ ریڤس چەندین ڕۆڵی بینیوەو لە چەندین فیلمی سەركەوتوو بەشداری كردووە بەڵام ئەم ناودارە لە میانی چاوپێكەوتنێكەوە بۆ وەڵامی ئەو پرسیارەی كە ئەو چ ڕۆڵێكی لەدەستداوەو ئاواتی بووە كە بەرجەستەی بكردایە, ڕاگەیاند كە ئەو زۆر حەزی دەكرد ببێت بە وۆڵڤەرین .

وۆلڤەرین كەسایەتییەكی خەیاڵییەو یەكێكە لەوانەی كە توانایەكی لە ڕادەبەدەری هەیە, بۆ یەكەم جار ساڵی 2000 ڕۆڵی وۆلڤەرین درا بە ئەستێرەی سینەمایی هیوجاكمان لە فیلمی (X-Men), هەروەها كیانۆ ریڤس یەكێكە لە دیارترین ئەكتەری ناو فیلمی ماتریكس كە ئێستا كار لەسەر بڵاوكردنەوەی بەشی چوارەمی ئەم فیلمە دەكرێت .
Top