ئەنتۆنیۆ باندریاس لە پەتای كۆرۆنا چاكبووەوە
باندریاسی پاڵەوانی فیلمی (زۆرۆ), لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام وێنەیەكی خۆی بڵاو كردووەتەوە كە تێیدا بە شێوەیەك دەردەكەوێت وەك ئەوەبێت لە ڤایرۆسەكان بدات و لە خۆی دووری بخاتەوە, هەروەها ئەم ئەستێرەیە لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەكەی ڕایگەیاند كە دوای مانەوەی لە كەرەنتینەدا بۆ ماوەی 21 ڕۆژ لە ئێستادا باری تەندرووستی جێگیرەو توانی بەسەر ئەم پەتایە زاڵ بێت .
ئەنتۆنیۆ باندریاسی ئەستێرەی ئیسپانی, لە 10/8/2020 لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام تووشبوونی خۆی بە پەتای كۆرۆنا ڕاگەیاند, ئەمەش لە كاتێكدا بوو كە ئەو بەروارە ڕۆژی لە دایكبوونی بوو و تەمەنی بووە 60 ساڵ, هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە ئەو ناتوانێ بچێتە ئاهەنگ و شوێنە قەرەباڵغەكان چونكە تووشی پەتای كۆرۆنا بووە و ئاهەنگی یادی لەدایكبوونی خۆی لە كەرەنتین دەكاتەوە .