كونسوڵی كۆریای باشوور گۆرانییەك بۆ یادی ئەنفال دەڵێ

كونسوڵی كۆریای باشوور گۆرانییەك بۆ یادی ئەنفال دەڵێ
كونسوڵی كۆریای باشوور(چۆی كوانژین), گۆرانییەك بە زمانی كوردی لە ژێر ناونیشانی(گوڵاڵە سوورە) بۆ یادی ئەنفال تۆماركرد .

ئەم گۆرانییە كە لە ئێستادا بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكراوەتەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و سەرۆكی گروپی میوزیكی لوڕ بەرهەم هات .

هەروەها لەم گۆرانییە خانمە گۆرانیبێژ (كەنار تەها) لەپاڵ دەنگی چۆی كوانژین ئەویش گۆرانییەكە دەڵێتەوە, تێكست و ئاوازی ئەم بەرهەمە لەلایەن كونسوڵی كوریای باشورەوە ئامادەكراوە, وە دیار مەهدی كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە كردووە .
Top