جۆن تراڤۆڵتا بەم شێوەیە یادی هاوژینەكەی كردەوە

جۆن تراڤۆڵتا بەم شێوەیە یادی هاوژینەكەی كردەوە
ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود جۆن تراڤۆڵتای تەمەن 66 ساڵ, بۆ یادكردنەوەی هاوژینە كۆچكردووەكەی بە سەماكردن دەركەوتەوە .

جۆن تراڤۆڵتا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی خۆی و كچەكەی بڵاوكردەوە كە ئەوان لە خواردنگەیەكدا بەیەكەوە سەما ئەكەن, هەروەها ئەم ئەستێرەیە لەسەر ڤیدیۆكە نووسیویەتی: لەگەڵ (ئێلا)ی كچم بۆ یاد كردنەوەی دایكی سەما دەكەین, شتێك لەوانەی كە لای كیلی زۆر خۆش بوو سەماكردنی بوو لەگەڵ مندا .

ئەكتەرو خانمە مۆدێل كیلی پریستۆن كە دەكاتە هاوژینی جۆن تراڤۆڵتا, مانگی ڕابردوو بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە تەمەنی 57 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .
Top