سه‌نا به‌رزنجی كۆنسێرتێك له‌ هه‌ولێر ساز ده‌كات

سه‌نا به‌رزنجی كۆنسێرتێك له‌ هه‌ولێر ساز ده‌كات
سه‌نا به‌رزنجی، كچه‌ گۆرانیبێژی كورد، ئاشكرای كرد كه‌ به‌ نیازه‌ كۆنسێرتێك له‌ هه‌ولێر ساز بكات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌نا به‌رزنجى له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، نووسیویه‌تی: "به‌م زوانه‌ به‌ كۆنسێرتێكی گه‌وره له‌ پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان‌ له‌ خزمه‌تتان ده‌بین".

ئه‌گه‌رچی سه‌نا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنسێرته‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه‌، به‌ڵام به‌پێی ڕێنوێینییه‌كانی ته‌ندروستی نابێت هیچ كۆبوونه‌وه‌ و ئاهه‌نگێك ساز بكرێت كه‌ ببێته‌ هۆی دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی و گواستنه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، بۆیه‌ تاوه‌كوو ئاساییبوونه‌وه‌ی ڕه‌وشى ته‌ندروستی، ئه‌گه‌رى هه‌یه هیچ كۆنسێرتێك ساز نه‌كرێت.

ئه‌و كچه‌ گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، خاوه‌نی ئه‌لبوومێكى گۆرانى و ژماره‌یه‌ك ڤیدیۆ كلیپه‌، گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌كانیشى، بینه‌رێكى زۆریان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌یه‌.

basnews
Top