فیگەن یوكسەكداغ لە زیندانەوە كتێبێكی شیعری بڵاو دەكاتەوە
فیگەن لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر و فەیسبووك) بڵاوی كردووەتەوە، كە ڕێکەوتی ١_٩_٢٠٢٠ كتێبە شیعرییەكەی بە ناوی (دیوارەكان ڕووخێندرین) بڵاو دەبێتەوە.
فیگەن ئەو كتێبەی لە ماوەی نزیکەی ٥ ساڵی زینداندا نووسیوە، كە شیعرەكان ئەوینداری و بەرگرین و بڕیاریشە لە هەموو شارەكانی توركیا بڵاو بكرێتەوە.
نووسەری دیاری توركیا (سونا ئاراس) پێشەكیی بۆ كتێبەكە نووسیوە و پیشبینی دەكرێت ژمارەیەکی زۆری لێ بفرۆشرێت.
پێشتریش سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە، لە گرتووخانەی ئێدیرنە دوو كتێبی كورتە چیرۆك و رۆمانێكی بڵاو كردووەتەوە.
فیگەن یوكسەكداغ هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) لە ٤_١١_٢٠١٦ بە تۆمەتی ئەوەی لە چەند وتارێكدا پشتگیریی لە پەكەكە كردووە، بۆیە بە یاسای تیرۆر دەستگیر كراوە و لەلایەن دادگاوە ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە و نزیکەی ٥ ساڵە لە زیندانە.
basnews