فیگەن یوكسەكداغ لە زیندانەوە كتێبێكی شیعری بڵاو دەكاتەوە

فیگەن یوكسەكداغ لە زیندانەوە كتێبێكی شیعری بڵاو دەكاتەوە
فیگەن یوكسەكداغ هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) كە ئێستا بە تۆمەتی ئەوەی سەر بە پەكەكەیە زیندانی كراوە، سەرەتای مانگی داهاتوو كتێبێكی شیعری بە ناوی (دیوارەكان دەڕووخێندرێن) بڵاو دەكاتەوە.

فیگەن لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر و فەیسبووك) بڵاوی كردووەتەوە، كە ڕێکەوتی ١_٩_٢٠٢٠ كتێبە شیعرییەكەی بە ناوی (دیوارەكان ڕووخێندرین) بڵاو دەبێتەوە.

فیگەن ئەو كتێبەی لە ماوەی نزیکەی ٥ ساڵی زینداندا نووسیوە، كە شیعرەكان ئەوینداری و بەرگرین و بڕیاریشە لە هەموو شارەكانی توركیا بڵاو بكرێتەوە.

نووسەری دیاری توركیا (سونا ئاراس) پێشەكیی بۆ كتێبەكە نووسیوە و پیشبینی دەكرێت ژمارەیەکی زۆری لێ بفرۆشرێت.

پێشتریش سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە، لە گرتووخانەی ئێدیرنە دوو كتێبی كورتە چیرۆك و رۆمانێكی بڵاو كردووەتەوە.

فیگەن یوكسەكداغ هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) لە ٤_١١_٢٠١٦ بە تۆمەتی ئەوەی لە چەند وتارێكدا پشتگیریی لە پەكەكە كردووە، بۆیە بە یاسای تیرۆر دەستگیر كراوە و لەلایەن دادگاوە ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە و نزیکەی ٥ ساڵە لە زیندانە.

basnews
Top