دینا لە نوێترین دەركەوتنیدا چەند زانیارییەكی خستەڕوو

دینا لە نوێترین دەركەوتنیدا چەند زانیارییەكی خستەڕوو
خانمە گۆرانیبێژ دینا, دوای ئەوەی گۆرانی (بلوة)ی بڵاوكردەوە, لە نوێترین دەركەوتنیدا لە یەكێك لە كەناڵە كوردییەكان چەند زانیارییەكی دەربارەی ژیانی هونەری خۆی خستە ڕوو .

دینا ئاماژەی بەوەدا كە ئەو هاتنی بۆ نێو بواری گۆرنی شتێكی لەناكاو نەبووە, بەڵكو ئەو وەكو كۆرس لەنێو چەند كچێكەوە بەر لە 19 ساڵ پێش ئێستا بەشداریی لە كۆنسێرتێكی هونەرمەند شیڤان پەروەر كردووە, هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە ئەمە بە هاوكاری میوزیسیان و ئاوازدانەر(سەید ئەحمەد ڕەواندزی) بووە, هەروەها ئەم ئاوازدانارە خۆی لە میانی بەرنامەكەوە ئاماژەی بەوەدا كە ئەو هەستی بە دەنگی دینا كرد و بەباشی زانی كە مایكەكە لە دەنگی ئەوەوە نزیك بێت .

هەر لەسەر ئەم بابەتە دینا ئاماژەی بەوەدا كە هونەرمەند سەید ئەحمەد ئەو كاتە زۆر هاوكاری بووەو لە كاتی پرۆڤەكردن چەند زانیارییەكی پێبەخشی كە ئەوەش سەرەتایەك بوو بۆ هاتنە نێو گۆرانی كوردی .

هەروەها دینا ڕایگەیاند كە پێشتر لە چالاكی قوتابخانەكان كاری هونەری كردووەو ساڵی 2008 ئەلبۆمێكی گۆرانی بڵاوكردووە كە ئەم ئەلبۆمە تایبەت بووە بە گۆرانی و سروودی منداڵان كە لە هەشت تراك پێكهاتووە, هەروەها گووتی كە مامۆستا (هۆشیار مەرجان) هاوكاری بووە لە تۆماركردن و درووست كردنی ئەم ئەلبۆمە گۆرانییە .
Top