پێشانگایه‌كی تایبه‌ت له‌ ڕێی ئینته‌رنێت ده‌كرێته‌وه‌

پێشانگایه‌كی تایبه‌ت له‌ ڕێی ئینته‌رنێت ده‌كرێته‌وه‌
له‌ ناوه‌ڕاست و كۆتایی ئه‌مساڵدا كۆمه‌ڵێك كاره‌سات و ڕووداو هاتنه‌ پێش، به‌تایبه‌ت په‌تای كۆرۆنا "كۆڤید 19"، كه‌ بووه‌ هۆی وه‌ستاندنی هه‌موو چالاكییه‌ك، بۆیه‌ هونه‌رمه‌ندان له‌ نمایشكردن له‌ هۆڵ و شوێنه‌ گشتییه‌كان دووركه‌وتنه‌وه‌.

گرووپی "پێنج هێڵ"، ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌، كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند، كه‌ پێنج هونه‌رمه‌ندن، هه‌ستان به‌ دانانی گرووپێك به‌ ناونیشانی "پێنج هێڵ"، كه‌ گوزارشت له‌ پێنج ئه‌زموون ده‌كات و تواندراوه‌ پێشانگایه‌كی نوێ ڕێك بخه‌ن له‌ ڕێگه‌ی وێبسایتێكی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌توانن وێنه‌ و تابلۆ و كاره‌ هونه‌رییه‌كان ببینن.

پێنج هونه‌رمه‌ند ئه‌م پێشانگایه‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و له‌ڕێی ئینته‌رنێتیشه‌وه‌ ده‌توانی پێشانگاكه‌ ببینی

له‌ وێبسایته‌كه‌ هونه‌ری دیجیتاڵه‌، كه‌ له‌ هونه‌ردا به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر باش پێشوازی لێ كراوه‌ و هونه‌رێكی نوێخوازه‌، كه‌ هونه‌رمه‌ند تێیدا ئه‌فراندن ده‌كات به‌ به‌كارهێنانی كه‌رسته‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ تێیدا به‌رجه‌سته‌ ده‌كات، داهێنان و جووڵه‌ی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند كه‌ هیچ به‌ربه‌ستێك ناتوانی ڕایبگرێ، ده‌توانێ له‌ هه‌موو دۆخێكدا كار بكات ئه‌ویه‌ كه‌ ئێمه‌ دوو كه‌س له‌ كوردستانین و سێ كه‌سیشمان له‌ سویدین.

هونه‌رمه‌نده‌كان بریتین له‌ 'یووسف ڕێگا له‌ سوید، ده‌شتی جه‌نگی له‌ سوید، شكور سه‌عید له‌ ئه‌ڵمانیا، موعین ڕامان له‌ سوید و به‌شدار نووری له‌ كوردستان'، پێشانگاكه‌ له‌ 21ی ئابدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .

ktv
Top