هه‌ڵوێست محه‌مه‌د: كۆرۆنام تێپه‌ڕاند و هیچ نیشانه‌یه‌كم نه‌ماوه
هه‌ڵوێست محه‌مه‌د له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ: "به خۆشحاڵییه‌وه په‌تای كۆرۆنام تێپه‌ڕاند و ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستیم زۆر باشه و هیچ نیشانه‌یه‌كی ئه‌و په‌تایه‌م نه‌ماوه".
له به‌شێكی دیكه‌ى قسه‌كانیدا گوتی: "توانیم نزیكه‌ى 18 ڕۆژ له ماڵه‌وه بم و ڕێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ بكه‌م، كۆرۆنا ده‌ردێكی قورسه، به‌ڵام وره‌تان به‌رز بێت و چاكبوونه‌وه ئاسانه".
ئه‌و گۆرانیبێژه خه‌ڵكی سلێمانییه، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، خاوه‌نی ئه‌لبوومێكی گۆرانییه به ناوی (700 دینار).
basnews