نیوەی یەکەمی وەرزی پێنجەمی زنجیرە فیلمی "لوسیفەر" پەخش دەکرێت
بەگوێرەی زانیارییەکان، لەم وەرزەدا ئەڵقەیەکی تێدایە کە بە شێوەی رەش و سپی پەخش دەکرێت و باسی ساڵانێکی پێشووتری رووداوەکانی وەرزی چوارەم دەکات.
زنجیرە فیلمی لوسیفەر سێ وەرزی سەرەتای لەلایەن کۆمپانیای فۆکسەوە بۆ بەخش و بەرهەمهێنانی کاری هونەری بڵاوکرایەوە و، لە وەرزی چوارەمدا کۆمپانیای نێتفلێکس زنجیرە فیلمەکەی کڕییەوە و درێژی کردووە بۆ وەرزی پێنجەم و شەشم.
كۆی گشتیی ئەڵقهكانی ههر چوار وهرزهكه 67 ئاڵقهیه و بۆ تهمهنی سهروو 16 ساڵان شیاوه.
زنجیرەکە بینەرێکی باشی لە جیهان و لە هەرێمی کوردستانیش هەیە. چیرۆکی زنجیرەکە لە کۆمیکەوە وەرگیراوە و باسی لوسیفەری شەیتان دەکات کە پاش ئەوەی لە بەهەشت دەردەکرێت، دەبێتە گەورەی دۆزەخ، پاشان بڕیار دەدات بێتە سەر زەوی تاوەکو پشوویەک بدات و زیاتر مرۆڤایەتی بناسێت.
rudaw