ڕامی عەیاش ئاهەنگی یادی لەدایكبوونی ڕەتكردەوە
بڵاوكردنەوەی ئەم نامەیە لەكاتێكدایە كە دوێنی 18/8/2020 یادی لەدایكبوونی ئەم هونەرمەندە بوو, ڕامی لە نامەكەیدا دوای سوپاس و پێزانینی بۆ هەوادارو خۆشەویستانی ڕایگەیاند كە ئەو ئاهەنگی ساڵڕۆژی لەدایك بوونی ساز ناكات لەم كاتەدا كە لوبنان لەو پەڕی برینداربوونە, هەروەها داوای كرد كە هەمووان نزا بكەن و هیوا بخوازن بۆ لوبنان و هەرچی زووتر بێت وڵاتەكە خۆشی و كامەرانی بۆ بگەڕێتەوە .
تەقینەوەكەی بەنداوی بەیروت كە چەندین قوربانی و برینداری لێكەوتەوە, دالیدا هاوژینی ڕامی عەیاش ئەویش بووە بەركەوتەی ئەو تەقینەوەیە كە ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبوویەوە كە تێیدا دالیدا گیانی لەخوێندا بوو و لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی بەیروت چارەسەری پزیشكی بۆ دەكرا .