ڕامی عەیاش ئاهەنگی یادی لەدایكبوونی ڕەتكردەوە

ڕامی عەیاش ئاهەنگی یادی لەدایكبوونی ڕەتكردەوە
هونەرمەندی لوبنانی "ڕامی عەیاش"ی تەمەن 40 ساڵ, لە نامەیەكیدا كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی كردەوە ئاماژەی بەوەدا كە لەم بارودۆخەی ئێستای بەیروت ئەو ناتوانێت ئاهەنگی یادی لەدایكبوونی خۆی بكاتەوە .

بڵاوكردنەوەی ئەم نامەیە لەكاتێكدایە كە دوێنی 18/8/2020 یادی لەدایكبوونی ئەم هونەرمەندە بوو, ڕامی لە نامەكەیدا دوای سوپاس و پێزانینی بۆ هەوادارو خۆشەویستانی ڕایگەیاند كە ئەو ئاهەنگی ساڵڕۆژی لەدایك بوونی ساز ناكات لەم كاتەدا كە لوبنان لەو پەڕی برینداربوونە, هەروەها داوای كرد كە هەمووان نزا بكەن و هیوا بخوازن بۆ لوبنان و هەرچی زووتر بێت وڵاتەكە خۆشی و كامەرانی بۆ بگەڕێتەوە .

تەقینەوەكەی بەنداوی بەیروت كە چەندین قوربانی و برینداری لێكەوتەوە, دالیدا هاوژینی ڕامی عەیاش ئەویش بووە بەركەوتەی ئەو تەقینەوەیە كە ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبوویەوە كە تێیدا دالیدا گیانی لەخوێندا بوو و لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی بەیروت چارەسەری پزیشكی بۆ دەكرا .
Top