دوای تەقینەوەكەی بەیروت مایا دیاب هەڵمەتێكی ڕاگەیاند

دوای تەقینەوەكەی بەیروت مایا دیاب هەڵمەتێكی ڕاگەیاند
خانمە هونەرمەندی لوبنانی مایا دیاب, هەڵمەتێكی نوێی ڕاگەیاند, ئەویش بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانكاری بۆ یارا كە منداڵێكی تەمەن 4 ساڵەو بەهۆی تەقینەوەكەی شاری بەیروت ڕووخساری شێواوە .

مایا دیاب لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ئەم هەڵمەتەی ڕاگەیاند و ئامادەیی خۆی نیشاندا بەوەی كە ئەو چاككردنەوەی یارا لە ئەستۆی خۆی دەگرێت, هەروەها ڕایگەیاند كە تیمێكی پزیشكی ئەوانیش ئامادەن و لە یاراوە دەست دەكەن بە چاكردنەوەی منداڵە بریندارەكانی تەقینەوە بەهێزەكەی شاری بەیروت, هەروەها مایا دیاب دەڵێت: ئەم تەقینەوەی بەیروت ڕووداوێكی دڵتەزێن بوو و سەرەڕای ناخۆشییەكان بە هەڵمەتێك لە پێناو گەڕانەوەی ڕووخساری منداڵان كاردەكەین و لە "یارا"وە دەستپێدەكەین .
Top