لیستی تەواوی براوەکانی فیستیڤاڵی حافز
خەڵاتەکانی بەرهەمە سینەماییەکان بۆ باشترین ئەکتەری پیاو و ژن، سیناریۆ، دەرهێنەر و فیلم دابەشکران کە بەم شێوەیە بوون:
باشترین ئەکتەری پیاو:
نەڤید محەممەدزادە بۆ فیلمی "سوورپێست"
هوتەن شەکیبا بۆ فیلمی "ئەو شەوەی مانگ پڕبوو"
باشترین ئەکتەری ئافرەت:
ئیلناز شاکردوست بۆ فیلمی "ئەو شەوەی مانگ پڕبوو"
ژاڵە سامتی بۆ فیلمی "لە خوێنگەدا"
باشترین سیناریۆ:
نێرگز ئابیار بۆ فیلمی "ئەو شەوەی مانگ پڕبوو"
باشترین دەرهێنەر:
نیما جاویدی بۆ فیلمی "سوورپێست"
باشترین فیلم:
سوورپێست (سرخپوست) بەرهەمهێنانی مەجید موتەلیبی
خەڵاتەکانی بەرهەمە تەلەڤزیۆنییەکانیش بەم شێوەیە بوون:
باشترین ئەکتەری درامی: مەریلا زاریعی بۆ زنجیرەی "جلنوێن" (مانکن)
باشترین ئەکتەری کۆمێدیی ئافرەت: شەبنەم موقەدمی بۆ زنجیرەی "دێو" (هیولا)
باشترین ئەکتەری درامیی پیاوی: مستەفا زمانی بۆ زنجیرەی "نەهەنگی شین" (نهنگ آبی)
باشترین ئەکتەری کۆمێدیی پیاوی: موحسین تەنابنده بۆ زنجیرەی "پایتەخت" (پایتخت)
باشترین سیناریۆی تەلەفزیۆنی: پەیمان قاسمخانی و ئەمیر بەرادران بۆ زنجیرەی "دێو" (هیولا)
باشترین دەرهێنەر :میهران مودیری بۆ زنجیرەی "دێو" (هیولا)
باشترین زنجیرە: دێو (هیولا) لە بەرهەمهێنانی میهران مودیری و سەید مستەفا ئەحمەدی
هەروەها خەڵاتی باشترین دەستکەوتی هونەری-تەکنیکی درایە ئەنیمەیشنی "دوایەمین چیرۆک" (آخرین داستان).
خەڵاتی تایبەتی دەستەی داوەران: سیاوەش ئەسعدی بۆ فیلمی "لە خوێنگەدا" (درخونگاه)
باشترین گۆرانیی دەستپێک: رەزا یەزدانی بۆ گۆرانیی "لە یادان چووەتەوە" (از یادها رفته)
باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری: "تەواوی ئەو شتانەی شوێنیان چۆڵە" (تمام چیزهایی که جایشان خالیست) کە زەینەب تەبریزی دەرهێنەری بوو.
باشترین ساوندتراک: کریستۆف رەزاعی بۆ "دوایەمین چیرۆک" (آخرین داستان)
باشترین رێکخستن: حەمید نەجفی راد بۆ "ئەو شەوەی مانگ پڕبوو"
باشترین وێنەگرتن: عەلی قازی بۆ فیلمی "گاڵتەچی" (مسخرەباز)
خهڵاتهكانی جهژنی حافز ساڵانه له ئێران له شاری تاران بۆ بهرههمه هونهرییهكان دەبەخشرێن كه تایبەتن بە سینەما و تەلەڤزیۆن.
ئەو فیلمەی لە نەورۆزی ساڵێک پێشترەوە بڵاوکراوەتەوە تاوەکو نەورۆزی ئەو ساڵەی خەڵاتەکەی تێدا دەبەخشرێتی، بۆ فیستیڤاڵەکە بەربژیر دەکرێت.
ئەمساڵ جەژنی حافز بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەشێوەی ئۆنلاین پەخشكرا و خەڵاتەکان دابەش كران، له كاتێكدا له ساڵانی رابردوودا به شێوهیهكی ڕاستهوخۆ پێشكهش دهكرا.
rudaw