ئەلیسا هێرشی كردە سەر سەرۆكی وڵاتەكەی

ئەلیسا هێرشی كردە سەر سەرۆكی وڵاتەكەی
دوای تەقینەوە بەهێزەكەی بەنداوی بەیروت كە ژمارەیەكی زۆری قوربانی لێكەوتەوە, خانمە هونەرمەندو گۆرانیبێژی لوبنانی (ئەلیسا)ی تەمەن 47 ساڵ, هێرشی توندی كردە سەر(میشال عەون)ی سەرۆكی وڵاتەكەی .

ئەلیسا لە نامەیەكیدا لە تویتەر زۆر بەتوندی هێرشی كردە سەر سەرۆكی لوبنان و دەڵێت: ئاژەڵ لە تۆ هەستی زیاتری هەیە.. بۆ ئەمجارە خودا لوبنان بپارێزێ نەك تەنها بەیروت..خوای گەورە لێت خۆش نەبێت مشال عەون .

ئەم توڕە بوونەی ئەلیسا شتێكی چاوەڕوان نەكراو نەبوو لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییەوە لە میدیایەكی عەرەبی دەستی كرد بە گریان و ئەم ڕووداوەی بەیروتی بە هیرۆشیمای دووی وەسف كرد, ئەلیسا هەر سەرەتای خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكانی لوبنانەوە یەكێك بووە لەو هونەرمەندانەی كە هەمیشە پاڵپشتی لە مافی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەكرد, تەنانەت خۆیشی وەكو هاوڵاتییەكی لوبنانی ڕاستەوخۆ بەشداری لە دەنگی شەقام كرد .
Top