پریانكا چۆپرا ژیاننامەی خۆی دەكات بە كتێب

پریانكا چۆپرا ژیاننامەی خۆی دەكات بە كتێب
خانمە ئەكتەری بۆڵیوود پریانكا چۆپرا لە نوێترین پڕۆژەیدا لە دەرەوەی نواندن و فیلم و سینەمادا هەستا بە كارێكی جیاواز ئەویش بە نووسینەوەی ژیانی خۆی و چاپكردنی, ئەم هەنگاوەی پریانكا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئەزموونەی لە بواری نواندا كە ئەو وەكو خانمە ئەستێرەیەكی بۆڵیوود دەركەوت و دوایی كارەكانی گواستەوە بۆ هۆڵیوود .

هەروەكو لە ماڵپەڕە جیهانییەكانەوە هاتووە كتێبەكەی پریانكا لەژێر ناونیشانی (unfinished)دەبێت و بەم زووانە بڵاودەكرێتەوە, هەروەها پریانكا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان خۆشی ئاماژەی بەوەداوە كە ئەم كتێبە لە داهاتوویەكی نزیكدا بڵاو دكرێتەوە .
Top