ئاگر كەوتنەوەیەك لە كاتی وێنەگرتنی فیلمێكی تۆم كروز ڕوویدا
بەپێی ئەو هەواڵانەی كە بڵاوكراوەتەوە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كاتەی كە كەسێك لە شوێنی تۆم كروز دەستنیشانكرا بۆ ئەنجامدانی دیمەنێكی ئاكشن كە بریتی بوو لە بەرز بوونەوەی بە مۆتۆر سكیل و كەوتنەوەی بۆ شوێنێكی دیاریكراو كە بۆی ئامادەكرابوو, بەم هۆیەوە هەڵەیەك لە نیشتنەوەی ڕوویدا كە هۆكارەكەی بووە كەوتنی و گڕ گرتنی مۆتۆرسكیلەكە كە بەمەش زیانێكی مادی بەر شوێنی كاركردنەكە كەوت كە بۆ ماوەی نزیك دوو هەفتە كاریان لەسەر شوێنی وێنەگرتنی ئەو دیمەنە ئەكرد .